پنتاگۆن: چه‌ند گروپێكی ئێرانمان كردوه‌ته ئامانج تا له ئایینده‌دا هێرش نه‌كه‌نه سه‌رمان
واشنتن – نۆرس پرێس
كۆڵن كاهل، وه‌كیلی وه‌زیر به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سیاسی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا چه‌ند گروپێكی بۆردومانكردوه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێت وه‌ك په‌یامێك كه “ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز نه‌رمی نانوێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی بیر له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ری ده‌كه‌نه‌وه.”
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارچه‌ممه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌شاندنی گورزی له چه‌ند گروپێكی سه‌ر به ئێران له رۆژهه‌ڵاتی سوریا راگه‌یاند.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كاهل وتویه‌تی، “به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیاریمان هه‌بو میلیشیا ئێرانییه‌كان نیازی په‌ره‌دان به هێرشیان هه‌یه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێرشانه‌مان ئه‌نجامدا.”
ئه‌وه‌شی وتوه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نییه له نێوان گورزه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران و رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی.
ئاماژه‌شی كرد به‌وه‌ی، “پاشماوه‌ی ئه‌و درۆنه‌ی 15ی ئه‌م مانگه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كرده ئامانج له سوریا؛ ئێرانیه‌و پشتڕاستی په‌یوه‌ندی ئێران به هێرشه‌كانەوە ده‌كاته‌وه.”
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران، بنكه‌یه‌كی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییان له كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لعومه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور لە سوریا به چه‌ند موشه‌كێك كرده ئامانج، هاوپه‌یمانیش به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه‌و شوێنی هه‌ڵدانی موشه‌كانی تۆپباران كرد.
پێشتریش به چه‌ند سه‌عاتێك چەند موشەکێک بەسەر بنکەى کۆنیکۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باکوری دێرەزور کەوتنە خوارەوەو بە هەمان شێوە هاوپەیمانی بەرپرچی هێرشەکانی دایەوە.