ئێران: بەشداریمان لە هیچ هێرشێکدا نەكردووە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێرانی ئەمڕۆ سێشەممە بە پشتبەستن بە وتەكانی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمیر سەعید ئیروانی بڵاویكردوەەتەوە، ئێران بەشداری لە هیچ کردارێک یان هێرشێکدا نەكردووە دژی هێزەکانی ئەمریکا.

تەسنیم ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمیر سەعید ئیروانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئێران بەشداری لە هیچ چالاکیەک و هێرشێک لە دژی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا یان لە هەر شوێنێکی دیکەدا نەکردووە، ئێران هەمیشە پابەند بووە بە ئەرکەکانی خۆی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا. ئاماژەی بەوەش كردووە پێویسته ئەمریکا دەست لە کاره نایاساییەکانی له سووریا هەڵگرێت

ئەمە لە كاتێكدایە بەگوێرەی زانیارییەكانی پێنتاگۆن لەدوای 17ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا نزیکەی 70 هێرشیان كراوەتەسەر و بەهۆیەوە 62 سەربازی ئەمریکی برینداربوونە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسیر محەمەد