میلیشیاکانی سەر بە ئێران چەند بارەگایەکیان لە دێرەزوور چۆڵ دەکەن
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، میلیشیاکانی سەر بە ئێران بە هۆکاری نادیار سێ بارەگایان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا چۆڵکرد.
چەند رۆژێک لەمەوبەر سوپای پاسدارانی ئێران سێ بارەگای دیکەی خۆی لە ناوچەکە چۆڵکرد، دوای کۆبوونەوەیەک کە سەرکردە گرنگە ئێرانییەکان تێیدا بەشدار بوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی “پاسدارانی ئێران” له دێرەزوور رایگەیاند، که لیوای قودسی لایەنگری ئێران بارەگایەکی سەربازییان لە نزیک پردی بوکەمال له گوندەواری رۆژهرڵاتی دێررزوور چۆڵکردووە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هێزەکانی حکومەت شوێنەکەیان پڕکردوونەتەوە، (بە گوتەی ئەوانەی کە لە بارەگاکەدا ئامادەن).
ئەو سەرچاوەیە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، بارەگایەکی دیکە لە نێوان شارۆچکەکانی ئەلمەیادین و ئەلقوریە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور چۆڵکراوە، بەبێ ئەوەی هیچ هێزێکی دیکە جێگەیان بگرێتەوە، چەکدارەکانیان گواستووەتەوە بۆ کامپێکی راهێنان، نزیک بە “عەین عەلی” لە هەمان شارۆچکە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، لیوای فاتمیونی ئەفغانی بارەگایەکی لۆجستی کە بۆ ئەندامە بریندارەکانی و کەسوکاری کوژراوەکان دیاریکرابوو، لە شارۆچکەی تەیبەی سەر بە قەزای ئەلمەیادین، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانێت، چۆڵکردووە.