گوندهواری ئیدلب.. هێرشی چهكداره نەناسراوەکان بۆ سهر هێزەکانی تورکیا زیادیان كردووه
ئیدلب – نۆرس پرێس
هێرشی چهكداره نەناسراوەکان بۆ سهر هێزەکانی تورکیا زیادیان كردووه، ئێوارەی ئهمڕۆ، چهكدارانی نەناسراو خاڵێکی هێزەکانی تورکیایان لە ناوچەی جەبەل ئەلزاویە لە باشووری ئیدلب کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، چهكدارانی نەناسراو هێرشیان کردووهتە سەر خاڵێکی هێزەکانی تورکیا لە نزیک گوندی ئەلروەیحە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی جەبەل ئەلزاویە لە باشووری ئیدلب.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی فهیلهقی شام كه بەرپرسیار لە پاراستنی هێزەکانی تورکیا لە ئیدلب لەگەڵ هێرشبەرەکان پێكیانداداوه پێش ئەوەی بەرەو گوندی جەبەل ئەلزاویە بکشێنەوە.
سەرچاوەکان رایانگهیاندووه ئهمه دووهم بە ئامانجگرتنه لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا روویداوه، دوای ئهوهی ئێوارەی دوێنێش چهكدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانی تورکیا لە نزیک شارۆچکەی ئیفێس لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب، بە بێ ئەوەی ئاماژه به زیانی گیانی بكرێت.
لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لە ئیدلب و سەرکردەکانی دهستهی تەحریر شام ( بهرهی نوسرهی ) پێشوو زیادیان کردووە، ئێوارەی دوێنێ سەرکردەیەک بە گوڵـلهی چهكداره نەناسراوەکان لە نزیک شاری جسر ئەلشوغور لە ڕۆژئاوای ئیدلب بریندار بوو.