ئیدلب.. سەرکردەیەکی “تەحریر شام” بەهۆی بۆردومانی حکومەتی دیمه‌شق کوژرا
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، گونده‌واری ئیدلب و حەلەب رووبوڕووبوونهوهی سه‌ربازی زۆری به‌خۆوه بینی، به‌هۆیه‌وه سەرکردەیه‌ك لە ده‌سته‌ی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو کوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
فەرماندەیەکی سەربازی لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئه‌لفه‌تح کە لەلایەن تەحریر ئەلشامەوە بەڕێوەدەبرێت، بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هێزەکانی حکومەت لە ڕێگەی تۆپخانە و مووشەکەوە گوندەکانی ئەلفهتیرە، ئەلبار، کفر عەوید و مەجدەلیایان لە باشووری ئیدلب کردە ئامانج، به‌هۆیه‌وه چوار کەس برینداربوون کە یه‌كێكیان منداڵ بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکردەیه‌كی به ره‌گه‌ز عێراقی لە تەحریر شام، به ناوی “ئەبو حەیدەر فەلوجە” لەگەڵ هاوەڵەکەی “ئەبو تەلحە ئەلشامی” بە هێرشی مووشەکی هێزەکانی حکومەت كوژران، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەیان کرایه ئامانج له شارۆچکەی تەفتاناز لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب.
سەرچاوەکان رایانگه‌یاند هێزەکانی حکومەت گوندەکانی کفر تەعال و دەرەوەی کفر نورانیان لە ڕۆژئاوای شاری حەلەبیش بۆردومان کردووە، بەبێ ئەوەی زیانه گیانییه‌كان بزاندرێن.