هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان بۆسه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان له سوریا و عێراق ده‌ستیان پێكرده‌وه
قامشلۆ – نۆرس پرێس
پاشنیوەڕۆی ئه‌مرۆ، هێرشی مووشەکی بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گوندی خەراب ئەلجیر لە گونده‌واری شارۆچکەی ڕومێلان لە رۆژئاوای كوردستان کردە ئامانج.
پێشتریش ئه‌م بنكه‌یه به ئامانجگیرابوو و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاندبوو هێرشه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیایانه‌وه ئه‌نجامدراون كه ئێران پاڵپشتییان ده‌كات.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان له كاتێكدایه له هه‌فته‌ی رابردوو هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا ئه‌نجام نه‌درابوو به‌ڵام دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشه‌كانی گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ده‌ستیان پێكرده‌وه و بە ئامانجگرتنی بنکەی حەریری لە هەولێر ڕاگەیاند.
پەیامنێری نۆرس پرێس رایگه‌یاند، زیاتر لە 10 مووشەک ئه‌و بنكه‌یه‌ی کە سەربازە ئەمریکییەکان تێیدا جێگیرن، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخرێته‌ڕوو.