قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، ” مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” رایگەیاند، کە بنکەیەکی ئەمریکییان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق کردووەتە ئامانج.
دوێنێ شەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی پەیوەندییەکیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە، لە “هەڵوێستی عێراق لە رەتکردنەوەی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکەکەی”، پابەندبوونی حکومەتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، بەپێی راگەێنراوێکی حکومەت .
“مقاوەمەی ئیسلامی” لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، بنکەیەکی ئەمریکییان لە فڕۆکەخانەی هەولێر کردوەتە ئامانج.
بە گوێرەی راگەێنراوەکە، ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە بەئامانجکردنەکە ڕاستەوخۆ ئامانجەکەی پێکاوە.