پەیامی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان لە یادی 34 ساڵەی ئەنفالی بادیناندا
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ 34 ساڵ بەسەر ئه‌نفالى باديناندا تێدەپەڕێت، كه وه‌كو دوا قۆناخى ئه‌نفال له 25ى ئابه‌وه تاوەکو 6ى ئهيلوولى 1988 سوپاى ئەوکاتی عێراق بەرامبەر پێكهاته جياكانى خه‌ڵكى بادينان ئه‌نجامى دا.
ئەمڕۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 34 ساڵەی ئەنفالی بادیناندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات هەموو هەوڵێک بۆ بەجینۆسایدناسندنی ئەنفال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بدرێت، دەشڵێت، “تاقە گەرەنتیی پاراستنی مافە دەستووری و دەستکەوتەکان” یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “تاوانى ئه‌نفال كه هه‌ر له گه‌رميانه‌وه تاوەکو دوا قۆناخى له بادينان 182 هه‌زار هاووڵاتيى بێتاوانى كوردستان تێيدا بوونه قوربانى و شه‌هيد كران، وه‌كو دادگەى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق دانى پێدا ناوه، جينۆسايد و تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تييه، بۆيه پێويسته هه‌رچى زووه حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق قه‌ره‌بووى كه‌سوكارى قوربانييان بكاته‌وه.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات له هه‌رێمى كوردستانيش خزمه‌تى زياترى كه‌سوكارى قوربانييان بكرێت “له‌گه‌ڵ به دۆكيۆمێنتكردنى تاوانه‌كه، هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى وه‌كو جينۆسايد بناسرێت.”
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختی لە يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان کردووەتەوە و دەڵێت، “تاقه گه‌ره‌نتیى پاراستنى مافه ده‌ستوورييه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و داهاتوويهكى باشترى نه‌وه‌كانمانه، هه‌ر ئه‌وه‌ش رێگر ده‌بێت له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى به درێژيى مێژوو ده‌رهه‌ق به هه‌موو پێكهاته‌كان و خاك و ئاو و هه‌وا و سرووشت و ژينگه‌ى كوردستان كراوه.”
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی خەڵکی هەولێر و بەحرکە و دەوروبەری کردووە کە لەوکاتەدا بەهانای لێقەوماوانی بادینانەوە چوون و یارمەتییان داون و ئاماژەی بەوە کردووە، “میهرەبانی و مرۆڤپەروەرییان هەرگیز لەبیر ناکرێت.”
هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش پەیامێکی بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئەنفالی بادینان بڵاوکردەوە کە دەڵێت، ئەنفالی بادینان “تاوانێکی هۆڤانە بوو” داواش دەکات حکومەتی عێراق بەپێی دەستوور و بەشێوەیەکی شایستە زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانیان قەرەبوو بکاتەوە.
لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئەنفالی بادینان سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، “لە شاڵاوی ئەنفالی بادینان، کە دوا قۆناخی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال بوو، رژێمی عێراق وەکو هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان، تاوانێکی هۆڤانەی دیکەی بەرامبەر خەڵکی دەڤەری بادینان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو شاڵاوەدا کە چەکی قەدەخەکراوی تێدا بەکارهێندرا، هەزاران کەس شەهید و بێسەروشوێن کران و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەر و، سەدان گوندیش وێران کران.”
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە “پێویستە حکومەتی عێراق بەپێی دەستوور، زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی رژێمی پێشووی عێراق، بەشێوەیەکی شایستە، قەرەبوو بکاتەوە کە مافێکی رەوای خەڵکی ستەملێکراوی کوردستانە.”
مەسرور بارزانی بە پێویستی دەزانێت “ئەو عەقڵیەتەی کە لەپشت ئەنجامدانی ئەم کارەسات و تاوانانەدا بوو، نەمێنێت و رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانە بکرێت.”