له گونده‌واری گرێ سپی، گروپێكی چه‌كدار به هاوكاری هێزه‌كانی توركیا 40 كه‌سیان ده‌ستگیركرد
ره‌ققه – نۆرس پرێس
دوای ئه‌وه‌ی هێرش كرایه سه‌ر خاڵێکی سەربازیی هاوبەشی هێزەکانی تورکیا و گروپێكی چه‌كدار له گرێ سپی، له به‌رامبه‌ردا نیوەشەوی ڕابردوو بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی تورکیا، میلیشیای شورته‌ی عه‌سكه‌ری، لە گوندی حەمام تورکمان لە باشووری گرێ سپیی داگیركراو له رۆژئاوای كوردستان 40 كه‌سیان ده‌ستگیركرد.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ ئەندامێکی شورته‌ی عه‌سكه‌ری کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشیان كرایه سەر خاڵێکی هاوبەشی نێوان ئه‌م میلیشیایه و هێزەکانی تورکیا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی کارگێڕی لە میلیشیای شورته‌ی عه‌سكه‌ری بە پەیامنێری نۆری پرێسی ڕاگەیاندووە، شەوی ڕابردوو دەرگای سەرەکی و لقەکانی گوندەکە داخران، هەروەها هەڵمەتێکی دەستگیرکردن لە ماڵی هاووڵاتیان دەستیپێکردوو و 22 کەس ده‌ستگیركران، لەنێویاندا ژنێکی تەمەن سی ساڵان هه‌یه بەناوی حەسنە عه‌گله، جگە لە دوو منداڵی تەمەن 16 ساڵان، بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەکەی دوێنێ.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەستگیرکراوانە گواستراونەتەوە بۆ گرتووخانەی دژەتیرۆر لە شاری گرێ سپی، چاوەڕوانیش دەکرێت بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانیان بگوازرێنەوە بۆ زیندانێکی ناو خاکی تورکیا.