هێرش ده‌كرێته سه‌ر باره‌گاكانی هه‌سه‌ده له دێره‌زوور
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
درەنگانی ئێوارەی دوێنێ هەینی، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگا و بازگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گونده‌واری دێره‌زوور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی “هه‌سه‌ده” له دێره‌زوور رایگه‌یاند، چه‌كدارانی نه‌ناسراو به چه‌كی كلاشینكۆف دوو باره‌گای هه‌سه‌ده‌یان له شارۆچكه‌ی كه‌سره‌ی گونده‌واری دێره‌زوور كرده‌ئامانج.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، كه هێرشەکە ته‌نها زیانی ماددی لێكهوتهوه.
لە شارۆچکەی حهوائیجی گونده‌واری دێره‌زوور، چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پشکنینی “هه‌سه‌ده” لەسەر ڕێگای سەرەکی دەروازەی شارۆچکەی حهوائیج” هێرشه‌كه ته‌نها زیانی ماددی لوێكهوتهوه.
سەرچاوەکە ئاماژەی بە هێرشێکی دیکە کرد بە ” ئاڕ پی جی” و كلاشینكۆف بۆ سه‌ر بارەگای “هه‌سه‌ده” لە نزیك کەناری ڕووباری فورات لە شارۆچکەی جهرزی لە ڕۆژهەڵاتی گونده‌واری دێره‌زوور، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی هه‌بیت.