کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ده‌رباره‌ی “شکستی بەردەوامی داعش” لە جنێڤ
قامشلۆ – نۆرس پرێس
فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مڕۆ شەممە، ئاماده‌بوونیان له کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی، لە جنێڤی پایتەختی سویسرا سەبارەت بە شکستی بەردەوامی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” له‌گه‌ل لایەنە نێودەوڵەتییەکان له ٢٩ و ٣٠ی تشرینی دووەمی ڕابردوو راگه‌یاند.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و هاوسەرۆکی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر بەدران جیا کورد ئامادە بوون.
جیا کورد لە لێدوانێكیدا کە ماڵپەڕی پەیوەندییەکانی دەرەوە بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرا، هەروەها باس له لایەنە سیاسی و مرۆیی و رێكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌یه كرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی زیندانه‌كانی داعش و بارودۆخی خێزانەکانیان لە کەمپەکان رۆژئاوای كوردستان تاوتوێ کرا.
ئەو بەرپرسەی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری ئاماژەی بەوەدا کە ئه‌وان له‌رۆژئاوای كوردستان بەتەنها ڕووبەڕووی پرسی زیندانیكراوه‌كانی و خێزانەکانی داعش ده‌بنه‌وه، كه پرسه‌كه نێودەوڵەتییە و داوای پابەندبوونی هه‌موولایه‌نه‌كانی كرد كه به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵگرن.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دامەزراندنی سەنتەری دوباره به‌روه‌رده‌كردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعشی كرا، هەروەها دۆخی سەختی ئەو منداڵه‌ی داعش كه له كه‌مپه‌كانی کاریگەری ئایدیۆلۆژیای توندڕەو وەردەگرن، ”ئەمەش وایان لێدەکات له داهاتوو ببنه هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سه‌ر جیهان”.