میلیشیاكانی توركیا دەست به‌سه‌ر بارهەڵگرەکانی هاوکاری ده‌گرن له گرێ سپی
گرێ سپی – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ شەممە، “میلیشیای بەرەی شام”ی سه‌ر به توركیا، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر گرد كه هاوكارییان بۆ خێزانه‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی ده‌وروبه‌ری گری سپی هه‌ڵگرتبوو، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ناگۆكیانهی نێوان ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گرێ سپی و فه‌رمانده‌ی میلیشیاكه.
بەرپرسێک لە ئەنجومەنی خۆجێیی گرێ سپی دهگیركراو کە لەلایەن تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت، ڕایگەیاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ میلیشیای بەرەی شام هەڵیانکوتایە سەر، “کۆگای شوێنه‌وار”ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نه‌كه و دەستیان بەسەر سێ بارهەڵگر گرت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و بارهه‌ڵگرانه بەشەخۆراکی مانگی کانوونی دووەم بوو بۆ زیاتر له 500 خێزانی ناو كه‌مپه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرێ سپی.
ناوبراو بۆ پەیامنێرێکی نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەسەرداگرتنەکە بەهۆی ناکۆکی نێوان سەرکردەیەکی به‌ره‌ی شام و بەرپرسێکی ئەنجومەنی شاره‌كه‌یه لەسەر دابەشکردنی پشکەکانیان.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لایەنی تورکیا تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه، ئەمەش لەکاتێکدایە كه به‌رده‌وام ئه‌و دوولایه‌نه هه‌ره‌شه له‌یه‌كده‌كه‌ن
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو میلیشیانه، بارهەڵگری هاوکارییەکانیان گواستووەتەوە بۆ کۆگاكانیان لە گوندێكی عێن عه‌روسی باشووری گرێ سپی.
له ساڵی 2019 توركیا و میلیشیاكانی هێرشێكی به‌رفره‌وانیان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامدا و ناوچه‌ی گرێ سپییان داگیر كرد، ئه‌م هێرشه بووە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتوان شاره‌كه، له‌وكاته‌وه تا ئێستا ناوچه‌كه سه‌قامگیری به‌خۆوه‌نه‌بینیوه و به‌رده‌وام میلیشیاكانی توركیا هاوڵاتییانی كورد ده‌كوژن و ده‌یانڕفێنن و زیندانیان ده‌كه‌ن.