
ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ئەندامێکی داعش لە عێن عیسا دەستگیر دەکات
ره‌قه – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، هێزەکانی ئایسایشی رۆژئاوای كوردستان دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعشیان لە گونده‌واری شارۆچکەی عێن عیسای باکووری ره‌قه ڕاگەیاند.
پێش هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گرێ سپی له ساڵی 2019، کەمپێک لە عێن عیسا هەبوو کە هەزاران خێزانی داعشی تێدابوو، له كاتی هێرشه‌كانی توركیادا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و داگیركردنی گرێ سپی، به‌سه‌دان خێزانی داعش له كه‌مپه‌كه هه‌ڵاتن و كه‌مپه‌كه به‌ته‌واوی چۆڵ كرا.
ئاسایش ئاماژەی بەوەشکرد، كه هێزە تایبەتەکانی (HAT) ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەیان ئەنجامداوە، و هیچ وردەکارییەکی دیکەیان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە و ئەندامە دەستگیرکراوەکە ئاشکرا نەکرد.