بەڕێوبەری خۆسەر: داعش خۆی ئامادەدەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەند خاڵێکی ستراتیژی

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەدران چیا کورد، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی بەڕێوبەری خۆسەر، ڕایگەیاند، “دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئامادەکاری دەکات بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی خۆی”.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نۆرس پرێس، “چیا کورد” ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێکخراوەکە چاوەڕێی ئەوە دەکات تورکیا بازنەی هێرشەکانی فراوانتر بکات، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی تایبەت بکات لە ناوچەکەدا، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی خاڵە ستراتیژییەکان، بەپێی هەندێک زانیاری تایبەتی پشتڕاستکراوە کە بەدەستیان گەشتووە.

لە لایەکی دیکەوە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی بەرەی پێشەوە و هێڵەکانی بەرکەوتن، بەشدارە لە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و ئاوارەکردنی دانیشتووان لە ماڵ و حاڵی خۆیان، بە گوتەی “چیا کورد”

قۆناغێکی نوێ

لەڕووی پێشهاتە سیاسییەکانەوە، چیا کورد وای دەبینێ کە پرسی سوریا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، دیارترینیان ئاشتەوایی نێوان دیمەشق و ئەنکەرەیە ، “ئەم ڕێککەوتنانە لەسەر حیسابی سوریەکان دەبێت وهیچ خزمەتێک بە سەقامگیری ناوچەکە ناکات” و ئەمەش دوای کۆبوونەوەی تاران و لوتکەی سوچی بە روونی دەرکەوت.

ناوبراو پێیوابوو کە ئامانج لێی “گێڕانەوەی حکوومەتی سووریایە بۆ پێگە و خاڵەکانی و دوورخستنەوەی بەڕێوبەری خۆسەرە لە ناوچەکە و ئەمەش جێگەی سەرنجی ڕێککەوتنە سەرەکییەکانی نێوان هەردوو لایەنە لە ئێستادا”.

سەبارەت بە چارەنووسی ئەو کەسانەی کە پێیان دەوترێت “ئۆپۆزیسیۆنی چەکدار”، بە گوتەی “چیا کورد”، “حکومەتی دیمەشق دوای ئەوەی کۆنترۆڵی سووریا دەکاتەوە، قبوڵیان ناکات و تورکیاش ڕادەستی سوریایان دەکات.”

دوبارەبوونەوەی مێژوو”

بە پشتبەستن بەوانەی پێشوو، چیاکورد هیچ جۆرە ڕێککەوتنێکی لە نێوان چوارلایەنی “سوریا، تورکیا، رووسیا، ئێران” بە باش نازانێت، کە تەنیا بۆ بنیاتنانی “ئابوورییەکی بەهێز بۆ خۆیانە، چونکە تەنیا بە دروشم ‘وەک یەکسانی و دیموکراسی ‘ سیاسەت پەیڕەو دەکەن، بەبێ ئەوەی گرنگی بەو شتانە بدەن کە خودی سوریاییەکان دەیانەوێت.

ناوبراو قبوڵكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نکه‌ره‌ به‌ “هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ كه‌ مێژوو تۆماری ده‌كات” وه‌سف كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌ده‌نه‌ی ساڵی 1998دا ڕوویدا، له‌ نێوان هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌دا، كاتێك وازیان لە “لیوای ئیسكه‌نده‌رون” هێنا، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ حكومه‌تی سووریا ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر فرۆشتنی “ئیدلب، عەفرین، سەرێکانی” بە تورکیا.

چیا کورد داوای له‌ سوریه‌کان کرد که‌ هه‌وڵ بده‌ن “بۆ دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیان و کۆتایی هێنان به‌و سیاسه‌تانه‌ی که‌ له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وان کاردەکات”.