حكومەتی دیمەشق باجی هێنانی  سوتەمەنی بۆ ناوچە گەمارۆدراوەكانی حەلەب زیاد دەكات

حەلەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوە تایبەتەکان بۆ نۆرس پرێس ئاشکرایان کرد، حکومەتی سوریا باجی هێنانی سوتەمەنی بۆ ناوچە گەمارۆدراوەكانی حەلەب زیاد كردووە.

لای خۆیەوە بەرپرسێكی بەڕێوبەری خۆسەریش لە گوندەواری باکوری حەلەب، هۆشداری دەدات لەوەی “ناوچەکانیان لە لێواری کارەساتێکی مرۆییدانلە ئەنجامی گەمارۆدانی حکومەت بە ڕێگریکردن هاتنە ناوەوەی سووتەمەنی و کەرەستەی لۆجستی بۆ ناوچەكە.

ماوەی هەفتەیەکە بازگەکانی فیرقەی چواری هێزەکانی حکومەت ڕێگری دەکەن لە هاتنە ناوەوەی سووتەمەنی و کەرەستەی لۆجستی بۆ ناوچەکانی گوندەواری باکوری حەلەب، کە دەیان هەزار ئاوارەی عەفرین تێیدا نیشتەجێن، سەرەڕای گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب.

ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەکەن، لە بەرامبەر هێنانی 25 بەرمیل سوتەمەنی بۆ ئەو ناوچانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، دەبێت 50 بەرمیل بدرێتە لیژنە ئەمنییەكەی حکومەتی سوریا. پێسشتر باج بۆ هەر بەرمیلێک سوتەمەنی 90 دۆلاری ئەمریکی بوو، بەڵام ئێستا 110 دۆلارە، لەكاتێكدا نرخی بەرمیلێک سوتەمەنی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت دەگاتە 130-140.دۆلار.

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستوەتەڕوو ساڵی ڕابردوو بەڕێوبەری خۆسەری 220  لیتر سوتەمەنی بەسەر هەر خێزانێکدا دابەشکرد، لەکاتێکدا حکومەت تەنها 50 لیتری دابەشکرد، ئەمەش کاردانەوەی توندی لەلایەن هاووڵاتیانی نیشتەجێی ناوچە حکومییەکانەوە دژی حکومەت لێكەوتەوە.

بەڕێوبەری خۆسەری هەر 100 لیتر سوتەمەنی بە 55 هەزار لیرە دابەش دەکات، لەكاتێكدا حکومەت 50 لیتر سوتەمەنی پاڵپشتیکراو بە 105 هەزار لیرەی سوری لە ڕێگەی کارتی زیرەکەوە دابەش دەکات. لیترێک سوتەمەنی بێ پاڵپشتی دەگاتە 11 هەزار و 600 لیرەی سوری و لە بەرامبەردا حکومەت هاتنی سوتەمەنی گەرمکەرەوەی بۆ ناوچەکانی ئەلشەهبا و گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە قەدەغە کرد. سەرچاوەکان جەخت دەكەنوە كە بڕیارێکی سیاسی لەلایەن دامودەزگاکانی دەوڵەت لە دیمەشق هەیە بۆ هێشتنەوی گەمارۆ بۆ سەر ئەو ناوچانە، بەتایبەت گەمارۆی ئابووری.

جەمال ڕەشید جێگری هاوسەرۆکایەتی بەڕێوبەری خۆسەری لە گوندەواری باکوری حەلەب، لە لێدوانێ بۆ نۆرس پرێس، هۆشداریدا لەوەی “ناوچەکانیان لە لێواری کارەساتێکی مرۆییدان” لە ئەنجامی گەمارۆكانی حکومەت بە ڕێگریکردن هاتنە ناوەوەی سووتەمەنی و کەرەستەی لۆجستی بۆ ئەو ناوچانە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: مالین محەمەد