ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان راگەیێنرا.. ئەرجەنتین یەکەمە

ژووری وەرزش – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی راگەیاند، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یەکەمی ریزبەندیەکەیە.

ئەرجەنتینی پاڵەوانی مۆندیال، بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و لە دوایین یاریی پاڵاوتنەکاندا لە هەڵبژاردەی بەرازیلی بردەوە و لە ریزبەندی هەڵبژاردەکان لە پلەی یەکەمدا مایەوە.

ئەرجەنتین بە 1855.20 خاڵ بووە بە یەکەمی هەڵبژاردەکانی جیهان، هەروەها فەرەنسا لە پلەی دووهەمدا دێت بە 1845 خاڵ.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پلەی سێیەم و بەلجیکا چوارەمە، هەڵبژاردەی بەرازیلیش لە پلەی پێنجەمی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهاندایە.

هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا، پۆرتوگال، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و کرواتیا پلەکانی شەشەم تاوەکو دەیەمی ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانیان گرتووە.