بەڕێوبەریی خۆسەریی دەستپێکردنی دەوامی بەیانیانی لە قوتابخانەکاندا نیو کاتژمێر دواخست
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی پەروەردەی بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا گۆڕینی کاتی دەستپێکردنی دەوامی بەیانیانی لە قوتابخانەکانیدا لەسەر هەموو ئاستەکانی خوێندن دیاریکرد.
دەستەی پەروەردە لە بڕیارەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، “کاتی دەوامی فەرمی قوتابخانەکانی گروپی یەکەم و دووهەم لە کاتژمێر 8:30 بەیانی دەست پێدەکات”.
پێشتر شەفتی بەیانیان لە قوتابخانەکانی خۆسەریدا لە هەموو ئاستەکاندا لە کاتژمێر 8ی بەیانی دەستی پێدەکرد.
بەڕێوبەری خۆسەری بڕیارەکەی ئاراستەی سەرجەم ئۆرگان و لیژنەکانی پەروەردە کردووە لە رۆژئاوای کوردستان، کە پابەندبن بە جێبەجێکردنیەوە.