رووسیا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئەنجامدانی “پێشێلکاری نوێ” لە ئاسمانی سووریا تۆمەتبار دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سووریا، ڤادیم کۆلێت رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا “یاساکانی ئاسایشی فڕۆکەوانی لە سووریا پێشێلکردووە”.

بەپێی راگەێنراوەکەی کۆلێت، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، رووسیا سێ پێشێلکاری لەلایەن دوو فڕۆکەی شەڕکەری “رافال” و فڕۆکەیەکی چاودێری “بی- 350 “ی سەر بە هاوپەیمانی لە ناوچەی تەنەف تۆمارکردووە.

راشیگەیاند، کە لە ماوەی رۆژێکی رابردوودا هاوپەیمانی دوو حاڵەتی پێشێلکردنی پرۆتۆکۆلەکانی ناکۆکی ئەنجامداوە کە لە 9 ی کانوونی دووەمی 2019 واژۆکراون، کە پەیوەندییان بە گەشتە ناهەماهەنگەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هەیە لەگەڵ لایەنی رووسیا.

لە چوارچێوەیەکی دیکەدا کۆلێت گوتی: “لە ماوەی رۆژێکی رابردوودا دوو سەربازی سووریا لە پارێزگای لازقییە برینداربوون، بەهۆی بەئامانجکردنی پێگەکانی هێزەکانی سووریاوە، لە لایەن چەند چەکدارێکەوە بە بەکارهێنانی چەکی ئۆتۆماتیکی جۆری AGS-17″، کە بە بنەما چەکێکی رووسییە و لە ساڵی 1970 وە لە سەردەمی یەکێتی سۆڤییەتدا بەکارهاتووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی