دەستپێشخەرێک بۆ ناشتنی 1200 نەمام لە زبڵخانەیەکی پێشووی قامشلۆ

قامشلۆ – نۆرس پرێس

رێکخراوێکی ناوخۆیی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ژینگە لە بەڕێوبەریی خۆسەریی و فەرمانگەی ژینگە لە شارەوانی قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، هەڵمەتێکی چاندنی نەمامیان دەستپێکرد بە ئامانجی چاندنی 1200 نەمام لە زبڵخانەیەکی پێشوو لە رۆژئاوای شارەکە.

فازیڵ کەعود، رێکخەری پڕۆژەی بەدارستانکردن لە رێکخراوی “بیڵ”ی ناوخۆیی، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هەڵمەتەکەیان لە گوندی ناڤگر دەستپێکردووە، لە جێگایەک کە پێشتر زبڵخانە بووە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ئامانجییش فراوانکردن و زیادکردنی سەوزاییە لە شاری قامشلۆ و ناوچەکانی دەوروبەری.

ماوەی چەند ساڵێکە زبڵخانەی “رودکۆ”، یان ئەوەی بە زبڵخانەی “ناڤگر” ناسراوە، بەهۆی سووتانی پاشماوەی غازی زیانبەخشی لێکەوتەوە لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا، دەسەڵاتی خۆجێی و ژینگە و دەسەڵاتی پەروەردە لە دەڤەری جەزیرە و زانکۆی “رۆژئاڤا” دەستیان بە پڕۆژەیەک کرد بۆ دروستکردنی دارستانێکی دەستکرد لە هەمان جێگە.

بە گوتەی “فازیڵ” دەزگای ژینگە و فەرمانگەی ژینگە لە شارەوانی قامشلۆ بەشداری ئەم هەڵمەتە دەکەن، جگە لە خۆبەخشانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

پێشتریش هەمان رێکخراو هەڵمەتێکی پاککردنەوەی رووباری جقجقیان لە ناوەندی شاری قامشلۆ ئەنجامدا، هەروەها هەڵمەتێکی دیکەی چاندنی نەمامیان لە پارکی گشتیی شارەکە ئەنجامدا.

نووشین حمی، کارگێڕ لە بەشی پارک و دارستانەکانی شارەوانی قامشلۆ رایگەیاند، لە هەڵمەتەکەدا دار سنەوبەر و سروو و زەیتون دەچێنن.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش