قامشلۆ: کچە یاریزانێكی كورد خەون بە ئەستێرەبوونەوە دەبینێت
نالین عەلی – قامشلۆ
سەرەڕای پێکانەکەی، ئایە محەمەد كچە یاریزانی تۆپی پێی هەڵبژاردەی كچانی سوریا دەستبەرداری خەونەکەی نەبوو و توانی لەگەڵ تیپەكەی نازناوی پاڵەوانێتی فیدراسیۆنی ڕۆژئاوای ئاسیا بەدەست بهێنێت.
ئایە محەمەد (17 ساڵ)، لە گەڕەکی جەرنەخ لە شاری رۆژئاوای كوردستان دەژی و یاریزانی تۆپی پێیە لە یانەی هیلال.
ئایا بە نۆرس پرێسی راگەیاند: لە ساڵی 2016 دەستم بە یاری تۆپی پێ کردووە، لە ساڵی 2018 یاریم بۆ یانەی هیلال کردووە.
“سەرەتا شتەكان سەخت بوون، بەتایبەتی کە ئێمە کچین و یاری تۆپی پێ ئاسان نەبوو، بەڵام خێزانەكەم پاڵپشتی سەرەکی من بوو”

ئایە لەسەرەتای ساڵی 2019، لەگەڵ هەڵبژاردەی کچان یاری کرد، پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا، لە ساڵی 2020 یشدا لە خولی کچان خەڵاتی باشترین یاریزانی بەدەستهێنا.
ئەو كچە گەنجە کوردە سورییە سێ جار نازناوی گۆڵکاری خولی سوریای لە ئاستی كچان بەدەستهێناوە، جارێکیش باشترین یاریزانی خولی ئافرەتان بووە، ئەمە جگە لەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی ئافرەتانی سوریا یاری کردووە.
دەشڵێت: جگە لە خولیا و یاری تۆپی پێ، هەرگیز خوێندنم پشتگوێ نەخستووە. ئێستا بۆ بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەخوێنم.
ئایە گەشتێکی کرد بۆ یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ سعودیە و ئیمارات و لوبنان و دوا یاریش لە ئوردن بوو.
لە یەکێک لە یارییەکاندا، ئایە تووشی پێکان بوو لە قاچیدا بەهۆی (گرژبوونی ماسولکە) بەڵام لە یاری کۆتاییدا، سەرەڕای پێکانەکەی وەك خۆی دەڵێت بە ئیرادە و بە پەرۆشبووە بۆ ئەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوردن یاری بكات.
ئاماژە بەوەش دەكات: توانیمان پاڵەوانێتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا بەدەستبهێنین.
ئایا بەردەوامە لە مەشق و ڕاهێنانەکان، بەدوای ئاواتێكی گەورەتردا دەگەڕێت، کە بریتییە لە یاریکردن بۆ یانەی تر لە دەرەوەی سوریا .
ئەو دەڵێت: من وەک هەر كچێكی گەنج ئاواتەخوازم بۆ داهاتوو لە دەرەوەی قەتەر یاری بكەم و گرێبەست لەگەڵ یانەکانی تۆپی پێی ئەوروپا واژۆ بكەم بۆ بەدیهێنانی خەونەکەم.