توركیا كۆمەڵگایەكی نیشتەجێبوونی دیكە لە عەفرین، بۆ هاووڵاتیانی سووری و فەلەستینی درووست دەكات

عەفرین – نۆرس پرێس

سەرچاوە تایبەتەکان بە پەیامنێری نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ئەنجومەنی خۆجێی لە قەزای مەعەبەتلی لە گوندەواری عەفرین کە لەلایەن تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت، دوو هەفتە لەمەوبەر شارۆچکەیەکی نوێی تورکیای ڕادەستکردووە کە لە سێ مانگی ڕابردوودا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قەزاکە دروستکراوە.

لەو کاتەوەی تورکیا و میلیشیا ئۆپۆزسیۆنە دڵسۆزەکانی لە بەهاری 2018 دا عەفرینیان کۆنترۆڵکرد، دەستیان كردووە بە درووستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون و کەمپ بۆ هاووڵاتییە سورییەکانی ناوچەكانی دیكە و هاووڵاتی فەلەستینی كە شوێنی دیكەوە هێناویەتی، لەكاتێكدا  هەزاران هاووڵاتی كوردی رەسەنی ناچاركردووە عەفرین جێبهێڵن.

ئەم شوێنە نیشتەجێبوونە نوێیە بە پاڵپشتی کوەیت دروستکراوە و لە باکووری قەزای مەعەبەتلی لەسەر ڕێگای شاری عەفرین دروستکراوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەو شوێنی نیشتەجێبوونە لە 50 خانوو پێکدێت، لە قۆناغی دووەمیشدا 100 خانووی دیکەی بۆ دروست دەکرێت.

شایەنی باسە هاووڵاتیانی ئیدلب و حەما و حەلەب لەو شوێنە نیشتەجێ دەكرێن و كەلوپەلی بیناسازیش لەلایەن بەڵێندەرانی گوندەواری دیمەشقەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ میلیشیای سولەیمان شا “ئەلعەمشات” ی لایەنگری تورکیا دابین دەكرێت.

ئامادەکردنی: سوار حەمۆ – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش