لە پێكدادانێكدا لە ناوەڕاستی سوریا، ئەندامێکی داعش و دوو ئەندامی هێزەكانی حکومەت کوژران

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ لە پێدەشتەكانی رۆژهەڵاتی حومس لە ناوەڕاستی سوریا لە شەڕێکدا ئەندامێکی “داعش” و دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران.

سەرچاوەیەکی سەربازی حکومی، کوشتن و برینداربوونی زیاتر لە 40 ئەندامی هێزەکانی حکومەت و گروپەکانی پشتیوانیان و میلیشیاكانی نزیك لە ئێرانی ئاشکرا کرد، لە ئەنجامی پێکدادانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە دەشتاییەكانی سوریا و گوندەواری دێرەزوور .

 ئەو سەرچاوەیە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر دوو بارەگای فیرقەی 26ی هێزەکانی حکومەت لە دەرەوەی شارۆچکەی شەمسین لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حومس، بەهۆیەوە پێکدادانێکی قورس بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە نێوانیاندا دروست بووە، هێزەکانی حکومەتیش گەڕانیان دەستپێكردووە بۆ بەدواداچوون بۆ شانە هێرشبەرەکان

راشیگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانێكی دووەم لەنێوانیاندا ئەندامێکی داعش و  دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت كوژراون.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: زانا عەلی