کوژرانی کەسێک و برینداربوونی چەند کەسێکی تر لە تەقینەوەیەکدا لە باکووری رەققە
گوندەواری رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە لە شارۆچکەی سلووک لە باکووری رەققە، کەسێک گیانی لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
کارگێڕێک لە هێزەکانی پۆلیس لە شارۆچکەی سلووک لە باکووری شاری رەققە بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە، کە لە نزیک یەکێک لە دوکانەکانی سەر شەقامی بازاڕی مۆبایل فرۆشەکان لە شارۆچکەی سلووک، بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی دووی تر بە پلەی مامناوەند.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن دانیشتوانی گەڕەکەکەوە بریدارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سلووک.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ” بۆمبێکی چێنراوەکە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە دانرابوو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی سەرقاڵی میلیشیا چەکدارە دڵسۆزەکانی ئەنقەرەوە بە ڕکابەری و ناکۆکی نێوانیان لە سەر بەشکردنی داهاتەکان، ماوەی چەند مانگێکە پشێویەکی ئەمنی لە ناوچەکە بەدی دەکرێت”.