ئیسڕائیل دوو فڕۆکەخانە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆردومان دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەک شەممە، ئیسڕائیل فڕۆکەخانەی مەزەی سەربازی وفرۆکەخانەی دیمەشقی لە گوندەواری پایتەختی سوریا بۆردومانکرد.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لە کاتی رۆیشتنی فۆرکەیەکی بارهەڵگری ئێرانی بەرەو فڕۆکەخانە مەزەی سەربازی و بەر لە گەیشتنی ئیسڕائیل فڕۆکەخانەکەی بۆردومان کرد و لەخزمەت دەریخست.
راشیگەیاند، جوار دەقە دوای بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی مەزی سەربازی، فرۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی بۆردومانکرا، و لە خزمەت وەستا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی قامشلۆی نێودەوڵەتی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، رۆژی سێ شەمەی داهاتوو یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ بەرەو دیمەشق بەڕێدەکەویت، ئەویش دوای وەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، دوای بەئانامجگرتنی دوو فڕۆکەخانەکە، فڕۆکە ئێرانییەکە رێڕەوی خۆی گۆڕی و لە فڕۆکەخانەی تەدموری سەربازی کە لەژێردەستی روسیایە نیشتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە فڕۆکە ئێرانییەکە کەسایەتی سەربازی ئێرانی هەڵگرتبو کە لە خاکی سوریا کاردەکەن.