پیسبوونی رووباری عەفرین بە هۆی تێکەڵکردنی بە ئاوەڕۆکان لە لایەن ئەنجومەنی ناوخۆیی سەر بە تورکیاوە
عەفرین – نۆرس پرێس
نۆرس پرێس چاودێری پیسبوونی ئاوی رووباری عەفرینی کردووە لە رۆژئاوای کوردستان، بەهۆی تێکەکردنی ئاوەڕۆکان بە ئاوی رووبارەکە، بە بڕیاری ئەنجوومەنێکی ناوخۆیی کە لەلایەن تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت دوای داگیرکردنی عەفرین لە بەهاری 2018دا.
دانیشتوانی بناری رووبارەکە بە پەیامنێرێکی نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ماوەی دوو ساڵە گلەیی لە بۆنە ناخۆشەکان دەکەن کە لە رووبارەکەوە دێت، بەهۆی گۆڕینی بۆ جۆگەلەی گواستنەوەی ئاوەڕۆ، بە بڕیاری لیژنەی بەناو “خزمەتگوزاری” سەر بە ئەنجومەنی خۆجێی لە عەفرین، کە میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بەڕێوەی دەبەن.
نۆرس پرێس پێشتر چاودێری دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەی مەیدانکی و رووباری عەفرینی کردبوو، دوای ئەوەی تورکیا ئاوی بەنداوی دەریاچەی مەیدانکی گواستەوە بۆ بەنداوی رەیحانییە لە باشووری تورکیا.
دانیشتووان ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەهۆی پیسبوونی ڕووبارەکەوە، لە ناوچەکەدا چەندین نەخۆشی وەکو لیشمانیا و نەخۆشیەکانی تری پێست بڵاوبوونەتەوە.