لە زەریای هیندی درۆنێکی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر کەشتییەک کە بازرگانێکی ئیسرائیلی خاوەندارێتی دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، کە رۆژی هەینی پێشوو له زەریای هیندی له لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، هێرش کرایە سەر کەشتییەکی بازرگانی، که بازرگانێکی ئیسرائیلی خاوەندارێتی دەکات، کە گومان دەکرێت ئێرانی بێت.

ئەو بەرپرسە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، “ئاگاداری ئەو هەواڵانەین کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری شەهید136 لە زەریای هیندیدا بەر کەشتییەکە کەوتووە”، ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەکە زیانێکی کەمی بەرکەوتووە و هیچ ” زیانێکی گیانی” لەناو کەشتییەکەدا تۆمارنەکراوە.

لای خۆیەوە کۆمپانیای ئێمبریی ماریتایم سیکیوریتی بڵاویکردەوە، کەشتییەکە ئاڵای ماڵتای لەسەر بووە و لەلایەن کۆمپانیایەکی فەرەنسییەوە بەڕێوەدەبرێت، بەهۆی تەقینەوەی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکەوە لە نزیکەوە، زیانی پێگەشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “کەشتییەکە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بەڕێوەدەبرێت کە پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەیە، هەڵسەنگاندنەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەمە هۆکاری بەئامانجکردنی کەشتییەکەیە”، ئاماژەی بەوەشکردووە.

هەواڵی هێرشەکە نزیکەی هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە حوسییەکانی یەمەن لە دەریای سووردا دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرت، کە خاوەنەکەی بازرگانێکی ئیسرائیلی بوو.

حوسییەکان هەفتەی رابردوو هۆشدارییان دابوو کە کەشتییە ئیسرائیلییەکان “ئامانجێکی شەرعی”ن بۆ ئەوان.

لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی (حەماس) لە 7ی ئۆکتۆبەردا، حوسییەکان، وەک هاوسۆزی لەگەڵ فەلەستینییەکان لە غەززە، زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنییان لە یەمەنەوە بەرەو باشووری ئیسرائیل دەستپێکردووە.