ژماره‌ی قوربانیانی تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر بازاڕێكی میللی له ته‌لڕه‌فعه‌ت به‌رزبوه‌وه
حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی قوربانیانی تۆپبارانه‌كه‌ی ئه‌مڕٍۆی توركیا بۆ سه‌ر بازاڕه میللییه‌كه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت له باكوری حه‌ڵه‌ب بۆ سێ كه‌س به‌رزبوه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند، “ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه بریتین له فاتیمه عوسمان مه‌عمۆ، 22 ساڵ، ره‌شید عه‌لیكۆ، 28 ساڵ، حه‌مزه ئیبۆ بریم، 21 ساڵ.”
وتیشی، ژماره‌ی برینداره‌كانی تۆپبارانه‌كه شه‌ش كه‌سن و برینی هه‌ندێكیان سه‌خته‌و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ی ئافرین چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
هێزه‌كانی روسیا‌و سوپای سوریا ئه‌مڕۆ چونه ئه‌و شوێنه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه له ناوبازاڕی شارۆچكه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت تۆپبارانكرا.
پێشتر شایه‌تحاڵێك به نۆرس پرێس-ی وت، ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج له ناوه‌ڕاستی بازاڕدایه.