بەرپرسێکی رووسی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئەنجامدانی “پێشێلکاری” لە ئاسمانی سووریا تۆمەتبار دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ شەممە، ڤادیم کۆلێت، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سووریا (حمەیمیم)، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پێشێلکردنی ئاسمانی سووریا دووجار لە ماوەی 24 کاتژمێردا تۆمەتبار کرد.

رۆژی هەینی رابردوو، کۆلێت رایگەیاند، “لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەمریکا سێ پێشێلکاریی ئاسمانی ئەنجامداوە”.

ئەو بەرپرسە روسییە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی رۆژێکدا دوو سەرپێچییان تۆمارکردووە لەلایەن دوو فڕۆکەی سەربازی جۆری رافالەوە، کە سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتین.

لە کاتێکدا کە رووسیا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمەریکا بە ئەنجامدانی ئەو پێشێلکارییانە تۆمەتبار دەکات، کە فڕۆکەکانی رووسیا زۆر نزیک بە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان گەشتی ئاسمانی ئەنجام دەدەن، کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانی لە چوارچێوەی ئەرکەکانیاندان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

کۆلێت جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا “بەردەوامە لە دروستکردنی هەلومەرجی مەترسیدار بۆ رووداوە فڕۆکەوانیەکان، هەروەها دۆخی ئاسمانی سووریاش خراپتر دەکات”.

ئامادەکردن و دارشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی