فەرماندەی گشتی “هەسەدە” سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ڕەقەی مەدەنی دەکات

ڕەقە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ڕەقەی مەدەنی کرد، کە لەکاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ، لەیلا مستەفا، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ڕەقەی مەدەنی لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی کیسی ئاوی لەسەر جگەری لە نەخۆشخانەیەکی دیمەشق گیانی لەدەستدا.

ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی لە پۆستێکدا لە “تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس” بەڵاویکردەوە “بەداخێکی زۆرەوە ماڵئاوایی لە یەکەمی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ڕەقەی مەدەنی دەکەین، ئەندازیار لەیلا مستەفا، کە سەرکردایەتی ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارەی کرد کە داعش داگیری کردبوو و وەک پایتەختی خەلافەتە بۆخۆی داینابوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد: کۆچکردوو نوێنەرایەتی ڕەمزی ژنێکی ئازاد و ئاوات خوازی دەکرد، ئەو کچە بە توندی خەباتی کرد بۆ دامەزراندنی سیستەمی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری، و سەرکردایەتی پرۆسەی نەهێشتنی ئایدۆلۆژیای داعش و دابینکردنی سەقامگیری و پێکەوەژیان کرد، و خەڵاتی “شارەوانی جیهان، ساڵی ٢٠٢١ی وەرگرت.

لەیلا مستەفا یەکەم ژن بوو لە مێژووی شارەکەدا کە پۆستێکی باڵا وەرگرێت، کە تێیدا توانی پێشکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت.

عەبدی لە پۆستەکەیدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی لەیلا مستەفا کرد، و رایگەیاند، “سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و ئەو کۆمەڵگەیە دەکەین کە سەرکردەیەکی گەورە و هێمای یەکسانی و مرۆڤایەتی لەدەستدا”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان