سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ڕەقەی مەدەنی کۆچی دوایی کرد
ڕەقە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، هاوسەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ڕەقەی مەدەنی، لە کاتی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەیەکی دیمەشق گیانی لەدەست دا.
لەیلا مستەفای (٣٦ ساڵ) بۆ ماوەی پێنج ساڵ وەک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنی لە شاری ڕەقە کاری کردووە.
ئەمڕۆ لە کاتی لابردنی کیسەی ئاو لەسەر جگەری کۆچی دوایی کرد،
لەیلا پێش قەیرانی سوریا ئەندازیاری شارستانی خوێندووە، لە ساڵی ٢٠١٣ دەرچووە و لەکاتی داگیرکردنی رەقە لەلایەن داعش لەیلا لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە شاری حەسەکە کرد.
لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ لەیلا وەک هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی ڕەقەی مەدەنی هەڵبژێردرا و لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بەشداری لە بوژانەوەی شارەکەدا کرد، کە ڕێژەی وێرانکارییەکانی بە لەسەدا ٨٠ مەزەندە دەکرا.
لە کۆبوونەوەی دامەزرێنەردا کە لە ساڵی ٢٠١٧ بەڕێوەچوو، بە ڕەزامەندی زیاتر لە ١٢٠ ئەندام لە پێکهاتە و سەرۆک هۆزەکان و کەسایەتییە دیارەکانی ڕەقە، وەک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەقە هەڵبژێردرا.
لەیلا مستەفا، کچی شاری ڕەقە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ خەڵاتی نێودەوڵەتی “شارەوانی جیهان”ی بەدەستهێنا، کە لەلایەن دەزگای سیتی مایڕز بۆ دیاریترین کەسایەتی شارەوانییەکانی جیهان پێشکەشدەکرێت، کە بە دەستپاکی و دادپەروەری خزمەتی هاووڵاتیانیان کردووە.
کە لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکان بەدەستی هێنا لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا.
هەروەها یەکەم ژنە لە مێژووی شارەکەدا کە پلەیەکی باڵا بەدەست بهێنێت کە تێیدا توانی پێشکەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنێت.