بە مینی چێنراو.. کەسێک لە گرێ سپی کوژرا و براکەی برینداربوو
گرێ سپی – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی مینێکی چێنراو کە میلیشیاکانی تورکیا دایاننابوو کەسێک لە گوندەواری گرێ سپی کوژرا و براکەی برینداربوو.
زۆرێک لە سوریەکان بەهۆی پاشماوەی جونگ و مینی بە مەبەست چێندراو بونەتە قوربانی، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و میلیشیاکانی تورکیادا بوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “مینێک کە لەلایەن میلیشیاکانی تورکیا لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا چێندرابوو لە گوندێکی باشووری گوندەواری گرێ سپی تەقییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مینەکە بە دوو برای شوان تەقیوەتەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەیان بە سەختی بریندار بووە.
ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: سەعد یازجی