ئۆتۆمبێلێک لە ناوەڕاستی مونبج تەقییەوە
مونبج – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبیلێک لە ناوەڕاستی شاری مونبج لە باکووری سووریا تەقیەوە، و قوربانی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ هەینی دوو ئۆتۆمبیل لەلایەن هێزەکانی تورکیا، لە دوو شوێنی جیاواز هێرشیانکرایە سەر، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی مەدەنی کە یەکێکیان کارمەندی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی بوو لە شاری عامودێ و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
پەیامنێری نۆرس پرێس لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەک لە مونبج رایگەیاند، “ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی غەسانییە لە شاری مونبجی باکوری سوریا تەقییەوە”.
ئاماژەیان بەوەشکرد، تەقینەوەکە زیانی گیانی لێکەوتەوە، ڕوونیشیان کردەوە کە دوای تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و ئەمبولانس گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان و ئەنجوومەنی سەربازی مونبج هیچ لێدوانێکیان لەسەر تەقینەوەکە نەداوە.