هەواڵگری تورکیا لە سەرێ کانیێ خەڵک دەستگیر دەکات
سەرێ کانیێ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، هەواڵگری تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ “پۆلیسی سەربازی” سەر بە ئەنقەرە، هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکی کەنائیسی شاری سەرێ کانیێ باکووری حەسەکە و ٣ کەسیان بە تۆمەتی “هاوکاری لایەنێکیتر” دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە سەرێ کانیێ بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “چوار ئۆتۆمبێلی هەواڵگری تورکیا و چوار ئۆتۆمبێلی پۆلیسی سەربازی هەڵیانکوتایە سەر دوو ماڵ لە گەڕەکی کەنائیسی شاری سەرێ کانیێ لە باکوری حەسەکە و 3 هاوڵاتی مەدەنییان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی لایەنێک دەستگیرکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەواڵگری تورکیا ئەو سێ دەستگیرکراوەی لە ڕێگەی دەروازەی سەرێ کانیێوە بردیانی بۆ خاکی خۆی، ڕوونیشیکردەوە کە لە تۆمارە فەرمییەکانی بەرێوبەرایەتی دەستگیرکراوەکانی شاری سەرێ کانیێ تۆماری نەکردوون.
نۆرس پرێس توانی لە ڕێگەی سەرچاوەی تایبەت ناوی دەستبەسەرکراوان بزانێت کە دەستگیرکراون، ئەوانیش “قاسم تەبوون، عەبدولڕەحیم تەبوون، و کوڕی خاڵیان ئەنەس تەیفور”بوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە هەواڵگری تورکیا ئێستا ڕاستەوخۆ هەڵمەتی دەستگیرکردن ئەنجام دەدات، بەپێچەوانەی پێشتر، کە هەڵمەتەکانی لە رێگای میلیشیاکانییەوە ئەنجام دەدا، ئەمش شەشەمین هەڵمەتی دەستگیرکردنى لەم مانگەدا لە ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان.
ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: سەعد یازجی