له شارۆچكه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان.. نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنگایانه‌ی داعش وێرانیكردن ده‌ستێپێكردوه
شه‌دادی – نۆرس پرێس
موهه‌نه‌د عه‌زاوی، به‌رپرسی لیژنه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگاكان له كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌ی شه‌دادی رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكخراوێكی مه‌ده‌نی ئه‌و خوێندنگایانه نۆژه‌نده‌كاته‌وه، كه له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی داعش له حه‌سه‌كه وێرانكراون.
به وته‌ی عه‌زاوی، له نێوان ساڵانی 2013و 2014، داعش 8 خوێندنگه‌ی شارۆچكه‌كه‌و گونده‌وارییه‌كه‌ی وێران كرد، له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه رێكخراوی “رزگاركردنی مه‌ده‌نی منداڵان” له باشور و باكوری شارۆچكه‌كه ئه‌ركی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 7 خوێندنگای له ئه‌ستۆ گرتوه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و رێكخراوه، كار له‌سه‌ر سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕو به‌ستنی پلێتی كشتوكاڵی وزه‌ی خۆر و هه‌ڵكه‌ندنی بیر له ناو خوێندنگاكاندا ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 10 پلێتی وزه‌ی خۆر له هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك بۆ كارپێكردنی بیره‌كان به‌ستراون و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان ئاماده‌كراون و ئه‌و شوێنانه‌ش تێیاندا وێران بون چاككراونه‌ته‌وه.
له نیسانی 2021، لیژنه‌ی خوێندنگاكانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر، كاری له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگایه‌كی گه‌ڕه‌كی باكوری شاره‌كه كرد به كۆمه‌كی رێكخراوێكی ناحكومی فه‌ره‌نسی.
ژماره‌ی خوێندنكارانی شارۆچكه‌ی شه‌دادی و گونده‌وارییه‌كه‌ی له رۆژئاوای كوردستان، 13 هه‌زار خوێندكاره‌و به‌سه‌ر 128 خوێندنگادا دابه‌ش بون.