دیماریا وازهێنانی لە یاریکردنی نێودەوڵەتی راگەیاند

ژووری وەرزش – نۆرس پرێس

دوێنێ، ئەنخل دی ماریای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەنفیکا وادەی وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

دی ماریا لە ڕێگەی روپەڕی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام پشتڕاستی کردەوە: “لەگەڵ ئەرجەنتین بەشداری ناکەم لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026”

گوتیشی: “لە پاڵاوتنەکان گەیشتمە دوا یاریم، ناتوانم بە وشە دەریببڕم کە چەپڵەکانی جەماوەر لەم جارەی کۆتاییدا چەندە ڕۆحم پڕ دەکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “چێژ لە هەر چرکەیەک لەو سۆز و خۆشەویستییەی هاوڕێکانم وەردەگرم، بەبێ هاوڕێکانم ئەم چیرۆکە هەمان مانای نەدەبوو”.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا دواجار دەبێت کە درێسی هەڵبژاردەی نیشتمانی لەبەر بکەم، لەگەڵ ئەو هەموو ئازارەی لە ڕۆحمدا هەیە و هەستکردن بە گرێیەک لە قوڕگمدا، ماڵئاوایی لە جوانترین شت لە ژیانی وەرزشیم دەکەم، بە لەبەرکردنی درێسی ئەرجەنتین هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم”.

لە کۆتاییدا گوتی: “سوپاس بۆ هاندەران، سوپاس بۆ خێزان و هاوڕێ و هاوکاران، ئێمە بەردەوامین لە تۆمارکردنی مێژوو و ئەوەش بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە، با بچینەوە بۆ ئەرجەنتین”.