حەسەکە – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆ سەر گوندەواری عامودا لە رۆژئاوای کوردستان، کارمەندێکی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی گیانیلەدەستدا و بنەماڵەکەی ئەوەیان پشتڕاستکردەوە.
نیوەی شەوی پێنجشەممە/هەینی ئۆتۆمبیلێک کە سێ هاووڵاتی سڤیلی هەڵگرتبوو، کەوتە بەر هێرشێکی ئاسمانی، بەڕێوبەریی خۆسەریی رایگەیاند کە هێرشەکە لە لایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە.
“جوان سلێمان محەمەد” (34 ساڵ) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا، کە کارمەندی ڕێکخراوی “ACTD” بوو، کە لە رۆژئاوای کوردستان کاردەکەن.
“جوان” لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕێکخراوە فەرەنسییەکە، لە کامپی سەرێ کانیێ، لە گوندەواری حەسەکە، پاڵپشتی کۆمەڵایەتی بۆ ئاوارەکانی سەرێ کانیێ دابین دەکرد.
جگە لە “جوان”، خوشکەکەی و هاوسەرەکەی لە هەمان هێرشدا بریندار بوون و زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە باری تەندروستیان جێگیر بێت.
ئامادەکردنی: دڵسۆز یوسف – داڕشتنەوەی: هۆشەنگ حەسەن