گیانلەدەستدانی هاووڵاتی سڤیلی و برینداربوونی دووی دیکە بە هۆی بۆردوومانێکی تورکیاوە لە گوندەواری قامشلۆ

قامشلۆ – نۆرس پرێس

درەنگانی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، ئۆتۆمبیلێک لە شارۆچکەی عامودا لە گوندەواری ڕۆژئاوای قامشلۆ کرا بە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی تورکیا، بەهۆیەوە کەسێکی سڤیل گیانیلەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.

دوێنێ پێنجشەممەش، بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان لە ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانێکی ئاسمانییەوە لە قامشلۆ و گوندەوارەکەی، دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند “له شاری عامودا له نزیک به نزینخانه ی شوێش، سەر ڕێگای حەسەکه، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ کراوەتە ئامانج، بەهۆیەوە هاووڵاتییەک بە ناوی “جوان محەمەد” گیانیلەدەستدا، هاوکات “مونیر عەبدلفارس و رووناک محەمەد” برینداربوون.

مانگی ڕابردوو درۆنەکانی تورکیا دەیان شوێنیان لە رۆژئاڤا کردە ئامانج و بەهۆیەوە دەیان قوربانی کەوتەوە و زیانێکی بەرچاویش بەر دامەزراوە و ژێرخانی ئابووری کەوت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی