هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنی پێنجشەممە، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی 6 ئەندامی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە سێ پارێزگای وڵاتەکە ڕاگەیاند.
رۆژی چوارشەممەی پێشووش، هێزە عێراقییەکان بەهەمان شێوە 6 ئەندامی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا، لە باکووری ئەو وڵاتە دەستگیرکرد.
بەڕێوبەرێتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، گوتی: “بەپێی زانیاریی هەواڵگریی دروست، مەفرەزەکانمان ئۆپراسیۆنی چۆنایەتیی جیاجیا و بۆسەی وردیان دژ بە داعش لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار و نەینەوا ئەنجامداو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنە ئاڵۆزەکان و بۆسەدانەکان بووەنە هۆی دەستگیرکردنی 6 ئەندامی داعش.
لە کۆتایی راگەێنراوەکەدا ئەوەش خراوەتڕوو، کە ئەو ئەندامانەی رێکخراوەکە دوای گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی بەرامبەریان بۆ دادگاییکردنێکی دروست، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.