روسیا‌و سوپای سوریا پشكنین ده‌كه‌ن بۆ شوێنی تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا له شارۆچكه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت
حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی روسیا‌و سوپای سوریا ئه‌مڕۆ چونه ئه‌و شوێنه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه له ناوبازاڕی شارۆچكه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت تۆپبارانكراو ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری سیڤیلی لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند، “ئه‌فسه‌رێك و دو سه‌ربازی روسیا به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی سوریا چونه‌ته شوێنی تۆپبارانه‌كه.”
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه توركیا بازاڕێكی میللی له ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت له باكوری حه‌ڵه‌ب به ئامانجگرت و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سیڤیل، كه منداڵیان تێدابو، بونه قوربانی.
شایه‌تحاڵێك به نۆرس پرێس-ی وت، ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج له ناوه‌ڕاستی بازاڕدایه، ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه ژماره‌یان دو كه‌سه‌و ژماره‌ی برینداره‌كانیش 7 كه‌سن.
سه‌باره‌ت به دۆخی برینداره‌كانیش تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.