لە دوو رووداوی جیادا.. کوژراو و بریندار لە گوندەواری دێرەزوور کەوتەوە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، لە دوو هێرشی جیادا لە گوندەواری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سووریا کوژران و دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی سەربازی “هەسەدە” له شارۆچکەی ئەلحیسان له گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور رایانگەیاند، که بۆمبێکی چێنراو لە لای راستی رێگای سەرەکی شارۆچکەکە به ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا تەقیوەتەوە.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو شەڕڤانی “هەسەدە” کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، هاوکات “هەسەدە” گەمارۆی ئەمنی بەسەر ناوچەکەدا سەپاندووە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.

لە دیوەکەی تری رووباری فورات، سەرچاوەیەکی سەربازی هێزەکانی حکومەت لە دێرەزوور ڕایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای فیرقەی 17ی هێزەکانی حکومەت لە بیابانی بشری، لە رۆژئاوای دێرەزوور.

بەپێی سەرچاوەکە، هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت، هاوکات هێرشبەرەکان هەڵاتوون.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – دارشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان