لە شەڕی نێوان میلیشیاکانی سەر بە تورکیادا لە سەرێ کانیێ چەند کەسێک بریندار دەبن

سەرێ کانیێ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شارۆچکەی مەبروکە لە رۆژئاوای سەرێ کانیێ لە باکووری حەسەکە، لە ئەنجامی ناکۆکی لەسەر تانکەرێکی نەوتی خام هەڵگرتبوو، کە دەستیان بەسەردا گرتبوو، شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو میلیشیای چەکداری دڵسۆزی تورکیادا ڕوویدا.

سەرچاوەیەکی سەربازی به نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ” پێکدادان لە نێوان دوو گرووپی سەر بە میلیشیاکانی (ئەحرار ئەلشەرقییە و ئەلعەمشات)دا لە شارۆچکەی مەبروکە لە رۆژئاوای سەرێ کانیێ ڕوویدا، بەهۆی ناکۆکییەوە لە سەر تانکەرێکی سووتەمەنی کە دەستیان بەسەردا گرتبوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو گروپە چەکی سووک و دەمانچەیان بەکارهێناوە لە شەرەکەئاندا لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون، لە ئەنجامدا گەنجێک و کچێکی تەمەن (9 ساڵ)ی سڤیل برینداربوون، ئەمە جگە لە برینداربوونی دوو چەکداری ئەو دوو میلیشیایە، کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەرێ کانیێ.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیکردەوە، کە لەم ماوەیەی دواییدا پێکدادانەکانی نێوان گروپە چەکدارەکانی دڵسۆزی ئەنقەرەدا بە نزیکەیی ڕۆژانە روودەدەن و زۆربەیان بە هۆکاری کەسی یان ناکۆکی لەسەر دابەشکردنی ئەوانەی دەستی بەسەردا دەگرن یان ئەو “سەرانە”ی کە لە هاووڵاتییانی وەردەگرن.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی