بە ئامانج کردنی دوو ئۆتۆمبێل لە گوندەواری قامشلۆ لە دوو رووداوی جیادا

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دوو ڕووداوی جیادا، دوو ئۆتۆمبێل لە گوندەوارەکانی رۆژهەڵات و باشووری شاری قامشلۆ کرانە ئامانج، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەواڵەکانی کەوتنەوەی بریندار و قوربانی لەو دوو رووداوە بڵاوبوونەتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش ئۆتۆمبێلێک لە شاری ڕمێلان لە گوندەواری دێریک لە رۆژهەڵاتی قامشلۆ کراوەتە ئامانج.

پەیامنێری نۆرس پرێس ڕایگەیاند، “دوو ئۆتۆمبێل لە دوو شوێنی جیاواز لە گوندەواری قامشلۆ کراونەتە ئامانج، یەکەمیان لەسەر رێگای (قامشلۆ- ترپەسپی) کراوەتە ئامانج، دووەمیان لە نزیک بەنزینخانەی شارۆچکەی تل مەعروف کراوەتە ئامانج “.

پەیامنێری نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاستەوخۆ دوای ڕوودانی دوو هێرشەکە، “ئۆتۆمنێلەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە بەپەلە گەیشتنە شوێنی دوو ڕووداوەکە”، دەشڵێ، راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بە کەوتنەوەی بریندار دەکەن بەهۆی رووداوەکانەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا) هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو دوو هێرشە نەداوە.

ئامادەکردنی: دڵسۆز یوسف – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی