به‌هۆی تۆپبارانكردنی بازاڕێكی میللیه‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه، له شارۆچكه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت قوربانی هه‌یه
حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه توركیا بازاڕێكی میللی له ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت له باكوری حه‌ڵه‌ب به ئامانجگرت و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سیڤیل كه منداڵیان تێدایه بونه قوربانی.
شایه‌تحاڵێك به نۆرس پرێس-ی وت، ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج له ناوه‌ڕاستی بازاڕدایه، ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه ژماره‌یان دو كه‌سه‌و ژماره‌ی برینداره‌كانیش 7 كه‌سن.
سه‌باره‌ت به دۆخی برینداره‌كانیش تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه‌و برینی هه‌ندێكیان سوكن.