بۆ یەکەمجار.. سوپای ئەمریکا دوو هێرشی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئێران له عێراق راگه‌یاند
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە سوپای ئەمریکا، هێرشی كرده سەر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی لە عێراق، ئەمەش وەک یەکەم وەڵام بۆ بە ئامانجگرتنی بنکەکانی له ناوچه‌كه، ئه‌و هێرشه له‌دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ندین هێرشی هاشێوه‌ی له سوریا ئه‌نجامداوه، له سه‌ره‌تای شه‌ڕی غه‌ززه.
لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هێرشی جیاواز و وردیان کردە سەر دوو بنكه له عێراق، وه‌ك وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرانه سه‌ر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لەلایەن ئێران و گروپه‌كانییه‌وه.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە به‌رده‌وام بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ده‌بنه‌وه، و پنتاگۆن دەڵێت ئێران لە پشت ئه‌و هێرشانه‌یه.
دوێنێ سێشەممە، بەرپرسێکی ئەمریکی بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی دوای هێرشێك بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عێن ئەسەد لە عێراق، ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی دوژمنی بۆردومانكرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو فڕۆکە جەنگییە ئەمریکییەی کە “هێزەکانی دوژمن”ی بۆردومانكرد، فڕۆکەیەکی جۆری AC-130 بوو، کە توانای ئامانجه‌كانی له زه‌وی به وردی بۆردومان بكات، ئه‌وه بۆردومانه به‌رگری كردن بووه له هێزه‌كانمان.
لەو چوارچێوەیەشدا، جێگری وتەبێژی پنتاگۆن، سابرینا سینگ، ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٦٦ هێرشیان کراوەتە سەر و زیاتر لە ٦٠ سه‌رباز برینداربوونه.
سینگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، له‌و ٦٦ هێرشه‌ی كراوه‌ته سەر هێزەکانی ئەمریکا ٣٢ هێرش لە عێراق و ٣٤ هێرشیش لە سوریا بووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه ٦٢ سه‌ربازی ئه‌مریكی برینداربوونه.