لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆری ماسی لە رووباری عاسی لە باکووری رۆژئاوای سووریا
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، لە گوند و شارۆچکەکانی نزیک رووباری عاسی، رۆژئاوای ئیدلب، باکووری رۆژئاوای سووریا، بەهۆی فڕێدانی پاشماوەکانی گوشینی زەیتوونەوە بۆ ناو ڕووبارەکە، ژمارەیەکی زۆری ماسی لە کەناری رووبارەکە لەناوچوون.
سەرچاوە ناوخۆییەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، “هەزاران” ماسی بچووک و گەورە بە مردوویی لەسەر کەنارەکانی رووباری عاسی دەرکەوتن، ئەمەش دانیشتوانی ناوچەکەی تووڕە کردووە، بەتایبەتی کە ئەو ماسیانە بە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان دادەنرێت بۆ زۆرێک لەوانەی کە کار لە بواری ماسیگرتندا دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خاوەن کارگەیەکی زەیتون پاشماوەی گوشینی رۆنی زەیتوون فڕێدەدەنە ناو رووبارەکەوە، جگە لەوەی ئاوی ئاوەڕۆ لە زۆرێک لە گوند و شارۆچکەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناو رووبارەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوی رووبارەکە.