تورکیا چه‌ند ئه‌ندامێكی “جه‌یش وه‌ته‌نی” كه پێش چه‌ند ساڵێك له لیبیا كوژرابوون راده‌ستی ئه‌و گروپه ده‌كاته‌وه
عەفرین – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا پێنج تەرمی ئەندامانی میلیشیای“جه‌یش وه‌ته‌نی”ی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره، کە پێشتر ناردرابوونه لیبیا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بجه‌نگن، ڕادەستی ئه‌و گروپه كرده‌وه.
لە ساڵی ٢٠١٩ تورکیا سەدان ئەندامی میلیشیاكانی سوریای سه‌ر به ئه‌نقه‌ره‌ی نارد بۆ شەڕکردن لە لیبیا، ڕۆژنامەی “گاردیەن”ی بەریتانی لە راپۆرتێكی ئه‌وكاتیدا به‌ڵاوی كرده‌وه، “نزیکەی دوو هەزار چەکداری سوری لە چوارچێوەی یەکەکان له‌لیبیا ده‌جه‌نگن كه دیاریترینیان، یه‌كه‌ی عومەر موختاره”.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە میلیشیای سوڵتان سلێمان شا “ئهلعەمشات” بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هێزەکانی تورکیا، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی حەمامەوە، پێنج تەرمیان گواستووەتەوە بۆ سوریا، کە دووانیان ئەندامی “ میلیشیای ئهلعەمشات” و سێش فه‌یله‌قی شام بوون، و له گونده‌واری عه‌فرین ناشتیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی ناشتنی ته‌رمه‌كان خێزانی کوژراوەکان تێبینی ئەوەیان کردووە سەرەڕای ئەوەی لەناو سەلاجەدا دانرابوون به‌ڵام جه‌سته‌یان شێوێندرابوو، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی توركیایه کە ده‌ڵێت بە هۆی پێشێلکارییەکانی جەنگ لە لیبیا کوژراون.
بە گوتەی سەرکردەیەکی سەربازی لە میلیشیای محەمەد ئەلفاتح بۆ پەیامنێری نۆرس پرێس، ئەو تەرمانەی هاتونه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی ئێستا نیه، بەڵکو ئەوانەن کە لە لیبیا کوژراون و ژمارە و داتاکانیان شاردراونه‌ته‌وه، بۆ ئەوەی بە جیا بگەیەنرێن “تا توڕەیی جەماوەری” دژی سوپا توركیا دروست نه‌بێت.