توێژەرێك لە پەیمانگایەکی ئەمریکی: شەڕی غەززە بوونی واشنتۆن لە سوریا چێگیردهكات
واشنتۆن – نۆرس پرێس
عەبدوڵڵا حایك، توێژەر لە په‌یمانگه‌ی “واشنتۆن بۆ لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک” ڕایگەیاند، شەڕی غەززە و بەردەوامبوونی بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، پاڵ بە سوپای ئەمریکاوە نانێت بۆ ئەوەی له‌و ناوچه‌یه ده‌ربچێت، بەڵکو جێگیرده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگا بگرێت له ئێران و میلیشیاكانی تا زاڵ نه‌بن به‌سه‌ر سوریا.
له‌گه‌ل ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی غه‌ززه، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرژیی و ئاڵۆزییه‌كی زۆری به‌خۆوه‌بینی، بەهۆی به‌ئامانج گرتنی بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق و دەریای سور، پنتاگۆن دەڵێت گروپە چه‌كداره‌كانی ئێران له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌ن.
لە لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ نۆرس پرێس، حایك هۆشداری دا لە دروستبوونی “چولانهوهیهكی نوێی ئێران له ناوچه‌ی جه‌زیره و فورات” کە ده‌بێته هۆی ململانێیه‌كی نوێ له سوریا.
لە کۆتاییەکانی مانگی ئابدا ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان له دێره‌زوور، دووچاری هێرشی زۆر بوونه‌وه و “هه‌سه‌ده” ده‌ڵێت گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق و ئێران له‌دوای ئه‌و هێرشانه‌ن، پێش ئەوەش ئەمریکا هۆشداریی دا لە پلانێكی ئێرانی، ڕوسی ، و سوریا بۆ ده‌ركردنی هێوهكانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه‌دا.
هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا و بنکەی تەنف لە باشووری ئەو وڵاتە جێگیرکراون، بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، كه ساڵانێک هاوشانی هێزەکانی سوریای دیموکرات شەڕیان لەگەڵ داعش كرد، هەوڵە هاوبەشەکانیان گەیشتە لوتکە بە شكست پێهێنانی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه.
“چولانه‌وه‌ی رۆلاكانی جزیرە و فورات” ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکانی دێره‌زوور دەرکەوتن، بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم ئه‌لهه‌فل، سه‌رۆكی هۆزی عه‌گێدات، کە بانگه‌وازی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی ده‌كرد.
دیمەشق ئاماژەی بەوەدا کە چولانهوهكه بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی داگیرکەری ئەمریکایە و لە بەیاننامەیەکی مانگی ئەیلولی پێشوودا فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا پشتیوانی خۆی بۆ ئەم چولانهوهیه دەربڕی.
توێژەرەکەی په‌یمانگه‌ی “واشنتۆن بۆ لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک” ئاماژەی به‌وه‌دا “ئەو تەماحە گەورەیەی ئێران هەیه‌تی له دروستبوونی میلیشیای سونی نه‌ك ته‌نها شیعی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سهه‌ڵاتی له سوریا به‌رفره‌وانتر بكات، کە بتوانن شەڕ بکەن و کار بۆ بەرژەوەندی ئێران بکەن، ئەمەش بووە هۆی ئه‌وه‌ی دروستبوونی جولانه‌وه‌ی “رۆلاكانی جه‌زیره و فورات”.
حایك ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2017ەوە، “هەوڵەکانی ڕژێمی ئەسەد و بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیانکرد بە یەکخستنی هێزەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و بە ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاژاوه و ناوچه‌گه‌ری شه‌ڕ له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دروست بێت.
ئەو توێژەرە ئاماژەی بەوەشکرد، بارودۆخی ئەمنی و سیاسی لە سوریا بە قۆناغێکی خراپ تێده‌په‌ڕێت، بەتایبەتی له‌گه‌ل بوونی هەڕەشەکانی ئێران و میلیشیاکانی بۆ سەر هێزە ئەمریکا له ناوچه‌كه‌دا.