سێ دەستگیرکراو لە نەخۆشخانەیەک کە له‌ژێر ده‌ستی سوپای تورکیایه لە عەفرین هەڵهاتن
عەفرین – نۆرس پرێس
سەرچاوە تایبەتەکان به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، ڕۆژی دووشەممە، سێ ده‌ستگیركراو لە نەخۆشخانەی سەربازی شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان هەڵهاتنی، و سەرکردەیەکی پۆلیسی سەربازیی سه‌ر بۆ تورکیا ئاسانکاری بۆ كردوون.
ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەش كرد، بە هاوکاری سەرکردەیەکی پۆلیسی سەربازی، فیراس سەلیم سالم، ناسراو به “ئەبوبەکر زەید”، عەلی حەبوش و وانیس ئەحمەد، له نه‌خۆشخانه هه‌ڵاتوون، كه چەند مانگێک لەمەوبەر بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیر کراون، لەنێویاندا بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، چه‌ندین تۆمه‌تی تر.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیندانی پۆلیسی سەربازی عەفرین زیاتر لە 370 دەستگیرکراوی تێدایە بەبێ ئەوەی هیچ زیندانییه‌ك له دادگا حوكم درابێت، ئاماژەی بەوەشکرد، زیندانەکە ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی کاتییە و دەسەڵاتی بڕیاردانی له چارەنووسی زیندانییەکان نییە.
هەینی ڕابردوو، زیندانی پۆلیسی سەربازی لە سەنتەری شاری عەفرین، ئاژاوەگێڕیی زیندانیانی بەخۆیەوە بینی، کە دەوترێت بە هاوکاری پۆلیسی سەربازی بووه بۆ رێگه خۆشكردن بۆ هەڵهاتنی ژمارەیەک زیندانی كرا‌و، ژمارەیەک زیندانی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاژاوەگێڕییەکان برینداربوون، و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هه‌ڵاتنی زیندانیان نیه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، نەخۆشخانەی سەربازیی عەفرین كه ئه‌و سێ زیندانی هه‌ڵاتووه بۆ جاره‌سه‌ر بردرابونه ئه‌وێ، له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه به‌ڕێوه ده‌بردرێت.