“مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی” به‌رپرسیاره‌تی هێرشێكی نوێی بۆ سه‌ر بنکەی عێن ئەسەد له ئه‌ستۆگرت
هەولێر – نۆرس پرێس
“مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشێکی نوێ بۆ سەر بنکەی عێن ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق راگه‌یاند.
ژمارەی هێرشەکانی گرووپه ئیسلامییه‌كانی شیعەی سه‌ر به ئێران گەیشتۆته نزیکەی ٦٥ هێرش بۆ سەر بنكه‌كانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق
گروپی “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی” درەنگانی شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا رایانگه‌یاند، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەی عێن ئەسەدیان لە ناوەڕاستی وڵات کردۆتە ئامانج، کە بنکەیەکە هێزەکانی ئەمەریکای تێدایه.
لە 17ی ئۆکتۆبەری ئه‌مساڵه‌وه، واتە دوای سەرهەڵدانی شەڕی غەززە، نزیکەی 60 سەربازی ئەمریکی برینداربوونه له‌و هێرشانه‌ی ئه‌و گروپانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
واشنتۆن وەڵامی زنجیرە هێرشەکانی دایەوە بە سێ هێرشی ئاسمانی بەهێز بۆ سەر سوریا، کە بە وتەی خۆی سوپای پاسدارانی ئێرانی كردۆته ئانامج، کە پشتیوانی لە گروپه (جێبەجێکاران) دەکه‌ن لە ناوچەکەدا.
ئەم هێرشە لە ئەنبار لە دوای دوو هێرشی هاوشێوەی دێن له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ سه‌ر بنكه‌ی هه‌ریر له هه‌ولێر و تەنف لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
“مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” ڕایگەیاند، هێرشه‌كه‌ی سەر بنکەی عێن ئەسەد ئامانجەکەی به وردی پێكاوه” بەبێ ئەوەی زیانەکان ئاشکرا بکات.