لە زیندانێكی گونده‌واری دیمه‌شق، ده‌ستگیركراوێك له ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانی له‌ده‌ستدا
درعا – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، بنه‌ماڵه‌ی دەستبەسەرکراوێک لە گونده‌واری ڕۆژئاوای درعا هەواڵی مردنی ده‌ستبه‌سه‌كراوه‌كه‌یان لە زیندانی سیدنایە کە دەکەوێتە گونده‌واری دیمەشقی پایتەخت پێگه‌یشت، كه زیاتر لە پێنج ساڵ بوو لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە خاڵێکی پشکنینی شاری درعا ده‌ستگیركرابوو.
جێی باسه کە لە ساڵی 2018 دا سەدان کەس لە درعا لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکراون، سەرەڕای بەڵێنەکانی حکومەت، بە گەرەنتی ڕوسیا تا هێرش نەکەنە سەر هیچ کەسێک و كه‌س دەستگیر نه‌كەن.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دەستگیرکراوەكه كه ناوی باسیل کەریم بەرازی بووه لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان لەناو زیندانی سیدنایە گیانی له ده‌ستداوه، ئەمەش دوای پێنج ساڵ لە دەستگیرکردنی لەلایەن ئەندامانی هێزەکانی حکومەتەوە لە یەکێک لە خاڵەکانی گونده‌واری رۆژئاوای درعا .
ئاماژەی بەوەشکرد، باسیل کەریم بەرازی خەڵکی شارۆچکەی عەجەمیی بوو لە گونده‌واری ڕۆژئاوای درعا، دواتر به بنه‌ماله‌كه‌یان وتووه دەستگیرکراوەکە گیانی له ده‌ستداوه بێ باسكردنی هیچ وردەکارییەکی تر.
ڕوونیشی کردەوە، بەرازی هاووڵاتییەکی سڤیل بووه، هەرگیز دەستی لە چالاکییە چەکدارییەکاندا نەبووە، به‌ڵكو لە بواری کشتوکاڵدا کاری دەکرد.